جیهان

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەرداهات، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 70 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

جیاواز لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس نزیکەی دوو دۆلار بەراورد بە دوێنێ نزمبووەوە و بە 68 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای دەرئەنجامەکانی نێوان هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیلەوە دێت، هەروەها لە چەند هەفتەی رابردوودا، هەشت ئەندامی ئۆپیک پڵەس کە بریتین لە سعودیە، روسیا، ئیمارات، کوەیت، عومان، عێراق، کازاخستان و جەزائیر، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی ستراتیژی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئاب، ئاژانسەکانی هەواڵیش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ زیادبوونی خواست لەسەر بەنزین لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمریکا و هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکەی یۆنان لە دەریای سور گێڕایەوە.


6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.