جیهان

ئەردۆغان لەسەر چەكدانانی پەكەكە پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

لەسەر چەكدانانی پەكەكە، سەرۆك كۆماری توركیا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی کە ئەمڕۆ لە رێگای گەیشتن بە ئامانجمان نرا، ببێتە مایەی خێر و لەخوا دەپاڕێمەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان، ئاسودەیی گەلەکەمان و چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەمان، بمانگەیەنێت بە ئامانجەکانمان.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە لەم رێگایەدا كە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان، ئاسوودەیی گەلەكەمان و چەسپاندنی ئاشتییەكی هەمیشەیی لە ناوچەكەمان گرتوومانەتەبەر، بمانگەیێنێتە ئامانجەكانمان.

دەشڵێت "هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی كە ئەمڕۆ لە رێگای گەیشتن بە ئامانجمان بۆ توركیایەكی بێ تیرۆر نرا، ببێتە مایەی خێر".

ئاماژەی بەوەشكردوە،لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە لەم رێگایەدا كە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان، ئاسوودەیی گەلەكەمان و چەسپاندنی ئاشتییەكی هەمیشەیی لە ناوچەكەمان گرتوومانەتەبەر، بمانگەیێنێتە ئامانجەكانمان.”

18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.