جیهان

بەریتانیا و فەڕەنسا لەبارەی پرسی کۆچبەران ڕێککەوتن

نهانیوز-هەواڵەکان

بەریتانیا و فەڕەنسا بە ئامانجی رێگریکردن لە کۆچبەران بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەمموز کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە کە کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانۆئێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕێککەوتنێکیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەری واژۆ کردوە.

بە گوێرەی کەناڵەکە ئەم رێککەوتنە نوێیە لە ئەنجامی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ هاتووەتە ئاراوە و ئامانجی سەرەکی رێگریکردنە لە دەیان هەزار کۆچبەر کە بە بەلەمی بچووکەوە هەوڵی پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز دەدەن.

کییەر ستارمەر لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لەگەڵ فەرەنسا دەبێت هێز و سەرکردایەتی بەکاربهێنین بۆ رووبەروو بوونەوەی ئاستەنگەکانی کۆچی نایاسایی”.

هەروەها وتیشی: “هەمومان هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە دۆخی کەناڵی ئینگلیز ناتوانێت وەک ئەوەی هەیە بەردەوام بێت، بۆیە ئێمە تاکتیکی نوێ دەهێنینە گۆڕەپانەکەوە و مەبەستێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و شکاندنی مۆدێلی بازرگانی باندە تاوانبارەکان جێبەجێدەکەین”.

بەپێی ڕێککەوتنەکە فەڕەنسا رازی دەبێت بە وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە پەڕینەوەیان بۆ بریتانیا رەتدەکرێتەوە و ناتوانن پەیوەندی خێزانییان لەگەڵ بریتانیا بسەلمێنن و بریتانیا مافی پەنابەری دەداتە یەک کۆچبەر لە فەڕەنسا کە بتوانێت پەیوەندی خێزانی بە بریتانیاوە بسەلمێنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ئامارەکان ئەمساڵ زیاتر لە 20 هەزار کەس لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیز گەشتیانکردووە، ئەمەش نیگەرانی زۆری بۆ هەردوو لایەن دروستکردووە.

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.