وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێکەوتن بۆ ئاگربەست
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند" گەشبینین بە راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە"، دەشڵێت"حەماس و ئیسرائیل مەرجەکانی ئاگربەستیان قبووڵ کردوە"
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 10ـی ته‌ممووزی 2025، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی رایگەیاند" ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه گه‌شبینه".
ماركۆ ڕوبیۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیل بە مەرجەکانی ئاگربەستی غەززە ڕازی بوون و ته‌نیا جێبەجێکردنی ماوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا وتیشی، كێشه گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌میان، چه‌كدانانی حه‌ماسه، ئەگەر ئەمە بکرێت ئاگربەست بۆ هەمیشە دێتە ئاراوه.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "بە زوویی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل رادەگەیەندرێت".
|