ترەمپ گەورەترین گورزی ئابووری لە سوپای قودس وەشاند
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، واشنتن سزای زیاتری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی به ئامانجگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران و دابینكردنی بودجه بۆ گروپه چه‌كداره‌كان.
ئەمرۆ چوارشەممە 9ی تەمووزی 2025 نوسینگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، 22 دامه‌زراوه‌ی له هۆنگ كۆنگ و توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی خسته لیستی سزاكانیه‌وه به‌هۆی رۆڵیان له ئاسانكاری له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به ڕێكخراوی IRGC-QF.
راشیگەیاندوە "سوپای قودس كۆمپانیاكانی پێشه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌قۆزێته‌وه، سود له هه‌ژماره ده‌ریاییه‌كان وه‌رده‌گرێت بۆ لادانی سه‌دان ملیۆن دۆلار له قازانجی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ربازبون له سزاكان و ئاراسته‌كردنی پاره به‌ره‌و چالاكییه‌كانی سوپای قودس".
هەروەها دەشڵێت "ئێران ئه‌م داهاتانه بۆ دابینكردنی بودجه‌ی به‌رنامه‌كانی چه‌ك و پشتیوانی له بریكار و هاوبه‌شه‌كانی به‌كارده‌هێنێت".
له به‌رامبه‌ردا سكۆت بێسانت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، حکومەتی ئێران بەوە تاوانبار دەکات، زۆر پشت به سیسته‌می بانكی هاوته‌ریبی خۆی ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی دارایی به‌رنامه ئه‌تۆمییه ناسه‌قامگیركه‌ره‌كانی و موشه‌كی بالیستیكی، نه‌ك سود به خه‌ڵكی ئێران بگه‌یه‌نێت.
|