وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئامادەین بۆ دانوستان لەبارەی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند" وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستان لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی ئەگەر سەرەتا ئاگربەستی کاتی بەدەستبهێنرێت."
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیران گیدۆن سەعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە میانی سەردانێکدا بۆ براتیسلافا ڕایگەیاند" "ئەگەر بگەینە ئاگربەستی کاتی، ئەوا دەکەوینە دانوستان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی."
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا: "جدین لە بارەی گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە و ئەمە شتێکە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ستیو ویتکۆڤ نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پێشنیازی ئاگربەستێکی بۆ غەزە کردوە کە بریتییە لە راگرتنی شەڕ بۆ ماوەی 60 رۆژ، ئازادکردنی دیلەکان بە قۆناغ قۆناغ، کشانەوەی هێزە ئیسرائیلییەکان لە بەشەکانی غەزە و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ بە تەواوی.
|