ئێران مەترسیەکی گەورە بۆ سەر عێراق ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ئاشکرای کرد، ئیسرائیل دوو سیناریۆی لەبەردەستە، یان بەردەوامی جەنگە لەگەڵ ئێران یان گواستنەوەی جەنگەکەیە بۆ عێراق و سووریا و لوبنان.
موحسین رەزایی، ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ئاماژەی بەوەدا، ئیسرائیل لەگەڵ ئێران سەری داویەتی لە بەردو ئەگەری هەیە جەنگەکە بۆ لوبنان و سووریا و عێراق، بگوازێتەوە.
موحسین رەزایی رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل جەنگ لەگەڵ ئێران درێژەپێبدات گریمانەی ئەوە دەکرێت ساڵ یان چەند مانگێك بخایەنێت وتیشی، ئێران کاتی دیاریکردنی پێکدادانی داهاتوو لەگەڵ ئیسرائیل دیاریدەکات.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەڵێت "رەنگە ئێسرائیل پێکدادانەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامی پێبدەن هەندێک دەڵێن کەمتر لە یەک مانگ هەندێکی دیکە دەڵێن، کەمتر لە یەک ساڵ و هەندێکی دیکەش دەڵێن چەند مانگ و چەند ساڵ بەردەوامی دەبێت،بەلام کاتی دیاریکردنی پێکدادانی دواتر لەگەڵ ئیسرائیل ئێمە دیاریدەکەین".
|