ڕۆیتەرز: ترەمپ و نەتەنیاهۆ لەسەر ستراتیژی کۆتایی سەبارەت بە ئێران ناکۆکن
نهانیوز-هەواڵەکان
چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی لە زاری دیپلۆماتکارانی ئاگادارەوە بڵاویان کردەوە ترەمپ و نەتەنیاهۆ لە سەر چۆنیەتی فشارخستنە سەر ئێران ناکۆکن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتکارانەوە رایگەیاند، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهۆ باس لە سەرکەوتنی هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن، بەڵام لەسەر چۆنیەتی گوشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی ناکۆکن.
بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، ترەمپ هەوڵدەدات دیپلۆماسی بەکاربهێنێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سنووردار کە ڕێگری لە ئێران بکات چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەردا نەتەنیاهۆ پێی وایە کە پێویستە گوشاری سەربازیی زیاتر بخرێتە سەر ئێران، تەنانەت تا ئاستی داڕمانی حکومەتی ئێران، بۆ ناچارکردنی بۆ ئەوەی بەتەواوی لە بەرنامەی دەوڵەمەندکردنی خۆی بکشێتەوە، ئەگەر پێویست بکات.
سه ڕچاوه ئاگادارەکان به ڕۆیتەرزیان ڕاگه یاند، نەتەنیاهۆ له بڕیاری واشنتۆن بۆ ده ستپێکردنەوەی دانوستانه ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران ناڕازیه و هەر کرانەوەیەکی سیاسی یان ئابووری بۆ ئێران به مه ترسی ستراتیژی ده زانێت و بیر لەوە دەکاتەوە لەم دەرفەتە دا گورزی قورستر بوەشێنێت.
سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، هێرشی فراوانی ئاسمانی کردە سەر ئێران و جەنگێکی 12 ڕۆژە لە نێوانیان هەڵگیرسا، دواجار ئەمەریکا بە فڕۆکە B-2 لە بەرەبەیانی یەکشەممە 22ـی هەمان مانگ هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران (فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان)، دواتر لە رۆژی 24ی حوزەیرانی 2025، لەسەر پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ، ئاگربەست ڕاگەیاندرا.
|