بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل: ئێران لە هێرشەکانیدا ژمارەیەک باڵاخانەی سەربازی کردووەتە ئامانج
نهانیوز-هەواڵەکان
بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل بۆ یەکەم جار ئاشکرای کرد کە لە هێرشەکانی ئێران ژمارەیهك باڵەخانەی سەربازیی وڵاتەکەیان بە ئامانج گیراوە.
سێشەممە 8ی تەممووزی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، ئێران لە هێرشەکانی مانگی ڕابردوو ژمارەیەکی کەم لە شوێنە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان بۆردومان کردبوو.
ئەو سەرچاوەیە ڕەتی کردووەتەوە وردەکاری زیاتر لە بارەی قەبارەی زیانەکان، شوێنی بنکە سەربازییەکان و هێرشەکانی ئێران بخاتە ڕوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای کرد کە ئێران پێنج ناوەندی سەربازی و ئەمنی ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
|