عێراقچی: ئامادەیەن بۆ هاوکاری هاوبەشی ئابووری لەگەڵ ئەمریکا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت" پابەندین بە بەرنامەیەکی ئەتۆمیی ئاشتییانە لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان"، دەشڵێت" سەرنجمان لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و بەشداریی فراوانتری ئەمەریکایە لە هاوکاری ئابووریدا."
سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فانێنشاڵ تایمز، ڕایگەیاند" سەرنجمان لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و بەشداریی فراوانتری ئەمەریکایە لە هاوکاری ئابووریدا".
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە دا، بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەکەمان، ئامادەین بۆ هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا، هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پەیامێکمان پێ گەیشتووە دەربارەی ئەوەی کە واشنتن ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئێران.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەستپیدەکاتەوە و هیواشی خواست ئێران دەستبەرداری دروشمەکانی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل بێت.
|