نهانیوز-هەواڵەکان
سوپاسالار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ده‌ڵێت" تاران به هه‌موو هێزییه‌وه وه‌ڵامی له‌خۆباییبوونی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی دایه‌وه.".
سێشه‌ممه، 8ـی ته‌ممووزی 2025، عەبدولڕەحیم مووسەوی، سوپاسالار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خالید بن محه‌ممه‌د عه‌تییه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر گوتوویه‌تی، قه‌ته‌ر به متمانه‌وه پشتگیریی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
دەشڵێت" سوپاسی قه‌ته‌ری دەکەین بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كەمان".
عەبدولڕەحیم مووسەوی راشیگەیاند" جه‌نگیی 12 ڕۆژه شه‌رعیه‌تی ئێرانی بۆ جیهان سه‌لماند كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پابه‌ندیی هیچ بنه‌ما و نه‌ریتێكی نێوده‌وڵه‌تیی نابن".
سوپاسالار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه" تاران به هه‌موو هێزییه‌وه وه‌ڵامی له‌خۆباییبوونی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی دایه‌وه"
ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە لە ماوەی 12 رۆژی جەنگی ئێران و ئیسرائیل 1060 هاوڵاتی ئێران گیانیان لەدەستداوە و لایەنی ئیسرائیلیش ژمارەی کوژراوەکانی وڵاتەکەی 28 کەس راگەیاند.