جیهان

ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای ئەوەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکای کرد، ناوبراو ترەمپی بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید کرد.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نامەیەکی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، کە ناردوویەتی بۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە ترەمپ بۆ ئەو خەڵاتە پاڵێوراوە.

نەتانیاهۆ لەکاتی پێشكەشکردنی نامەکەدا وتی "ترەمپ ئاشتی لە وڵاتێک لەدوای یەک، لە ناوچەیەک لەدوای یەک ئاشتی دروست دەکات". لەبەرامبەردا ترەمپ لە کاتی وەرگرتنی نامەکەدا وتی "شانازییەکی گەورەیە".
 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.