سوپای پاسداران بە شاری مووشەکی هەرەشە لە ئیسرائیل دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی بە شاری مووشەکی هەرەشە لە دوژمنانی دەکات ودەڵێت "ئێمه خاوه‌نی كۆگا و شاری موشه‌كی و توانای ژێرزه‌مینی به‌رفراوانین، هێشتا به‌شێكی گه‌وره‌ی تواناكانی به‌رگری و موشه‌كی كاریگه‌رمان ئاشكرا نه‌كراون".
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 7ی تەمووزی 2025 عه‌مید ئیبراهیم جه‌باری، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئێران خاوه‌نی توانای به‌رگری به‌رچاوه كه له ئه‌گه‌ری ڕودانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یان ئیسرائیل، ئه‌و توانایه‌ی كه‌م نابێته‌وه.
عه‌مید ئیبراهیم جه‌باری دەشڵێت "ئێمه خاوه‌نی كۆگا و شاری موشه‌كی و توانا ژێرزه‌مینی به‌رفراوانین، هێشتا به‌شێكی گه‌وره‌ی تواناكانی به‌رگری و موشه‌كی كاریگه‌رمان ئاشكرا نه‌كراون و ئێران ئاماده‌یه بۆ ئەگەری هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك.
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئێران و ئیسرائیل له به‌ره‌به‌یانی 13ی حوزه‌یران2025 سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك ئیسرائیل به پشتیوانی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و بنكه موشه‌كییه‌كانی ئێرانی كرده ئامانج و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و زانای ئه‌تۆمی ئێرانی كوشت، تاران به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستیك و هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه شاره‌كان و شوێنه سه‌ربازییه‌كانی ناو ئیسرائیلی كرده ئامانج.
|