نەتەنیاهۆ: ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبینەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە مەبەستی دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت و لە لێدوانێکداڕایگەیاند، حەماس لە داهاتودا هیچ شوێنێکی نابێت لە غەززە و لەبارەی ئێرانیش ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبینەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێش دەسپێكردنی گەشتەكەی بەرەو ئەمریكا و كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، باوەڕم وایە گفتوگۆکردن لەگەڵ ترەمپ، بە دڵنیاییەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێككەوتن.
نەتەنیاهۆ جەختی لە پابەندبونی حکومەتەکەی بە ئامانجەکانی سەبارەت بە گەڕانەوەی بارمتەکان و "نەهێشتنی هەڕەشەی حەماس" کردەوە و وتی "ئێمە بڕیارمانداوە هەمو ئیسرائیلە ڕفێنراوەکان بگەڕێنینەوە و حەماس لە داهاتودا هیچ شوێنێکی نابێت لە غەززە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا لە کاتی سەفەرەکەیدا سوپاسی پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ دەکات لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی کە بووە هۆی سەرکەوتنی گەورە بەسەر کۆماری ئیسلامیدا.
نەتانیاهۆ، لەبارەی ئێرانەوە ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبینەوە.
|