نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد
نهنایوز- هەواڵەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەمموزی 2025، دوای هەوڵەکانی رێکخراوی ئۆپیک پلەس بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت نرخەکەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا رووی لە دابەزین کردووە.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کەمتر لە یەک دۆلار دابەزی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 66 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەشت ئەندامی ئۆپیک پڵەس کە بریتین لە سعودیە، روسیا، ئیمارات، کوەیت، عومان، عێراق، کازاخستان و جەزائیر کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی ستراتیژی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئاب.
|