دەنگۆی مردنی رێبەری باڵای ئێران رەت کرایەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەکاونتی فارسی مۆساد لە تۆڕی ئێکس، دەنگۆی مردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕەتکردەوەو دەڵێت "خامنەیی لە ژیاندایە".
ئەمرۆ شەممە 5ی تەمموزی2025، ئاکاونتی فارسی مۆساد پەیامێکی لە بارەی دەنگۆی مردنی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران بڵاو کردەوەو رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە خامنەیی لە ژیاندایە.
لە پەیامەکەی مۆساد داهاتوە، "ئێمە بە توندی دەنگۆی مردنی خامنەیی ڕەتدەکەینەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە ناوبراو لە ژیاندایە".
ئەمە لە کاتێدایە، پێشترمۆساد هەواڵی مردنی خامنەیی لە کاتی هێرشی ئیسرایئل بۆ سەر تاران بڵاو کردوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوورکەوتنەوەی درێژخایەنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، لە چاوی خەڵک، بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و باس لەسەر تەندروستی ناوبراو بخرێتە ڕوو. دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل گواسترایەوە بۆ بنکەیەکی ژێرزەمینیی و لەو کاتەوە لە هیچ بۆنە و بەرنامەیەکی گشتیدا دەرنەکەوتووە، تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژە، تا ئێستا بەشداری لە مەراسیمی ساڵانەی ماتەمینی موحەڕەمدا نەکردووە کە لە حوسێنییەی ئۆفیسەکەی بەڕێوەدەچێت.
|