جیهان

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا داوای خۆبەدەستەوە دانی ئێران دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، پێشوازی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران وهەروەها داوای خۆ بەدەستەوەدانی ئایەتوڵڵاکان دەکات.

جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستی ئینگلیزیی ئێران-ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند، پێموایە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە باس لە مەرجەکانی ئایەتوڵڵاکان بکەین بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، خوازیاری بەردەوامی گوشارەکان بۆ سەر حکوومەتی ئێرانە و دەلێت "دەبێ پشت بە دەستکەوتە سەربازییەکانی ئەم دواییە ببەستین بۆ ئەوەی ڕێگا بۆ ڕووخانی حکومەتی ئێران خۆش بکەین.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لانیکەم 1200 کەس لە ئێران لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمی، مووشەکییەکان و فەرماندەیی ئێران کوژراون. 

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ناتانیاهۆ رۆژی دووشەممە لە سەفەرەکەیدا بۆ واشنتۆن، جگە لە ترەمپ،لە گەڵ مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوە، پیت هێگسێت وەزیری بەرگری، هاوارد لوتنیک وەزیری بازرگانی و ستیڤ ویتتاکەر، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆببێتەوە.

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.