جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: نابێت ئەمریکا له كاتی دانوستاندا هێزی سەربازی بەکاربهێنێت

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی دیپلۆماسی راگەیاند، دەشڵێت" نابێت واشنتۆن له كاتی دانوستاندا هێزی سەربازی بەکاربهێنێت".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسین، بەڵام پێویستمان بە وەڵامە لەلایەن ئەمریکاوە".

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوەکەیدا دەشڵێت"ئەو هەنگاوانە دەستنیشان دەكەین كە زامنی هاوکاریی رێكخراو و نەرمونیان دەكات لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزه". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە"بە روونی هەڵوێستی خۆمان بە رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گەیاندووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندوە کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەستپێدەکاتەوە.

 
2025-07-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.