وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: کردەوەی دژ بە موسڵمانان زیادی کردووە
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایدەگەیەنێت" نزیكه‌ی 150 كرده‌وه‌ی دژ به موسڵمانان له پێنج مانگی ڕابردوودا له وڵاته‌كه‌یان تۆمار كراوه"دەشڵێت" ژماره‌ی كرده‌وه توندوتیژه‌كانی دژ به موسڵمانان به ڕێژه‌ی 209% به‌راورد به ساڵی 2024 زیادی كردووه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی تەمموز وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، كرده‌وه‌ی دژ به موسڵمانان له وڵاته‌كه‌یان له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به ڕێژه‌ی 75% زیادی كردووه
.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا دەشڵێت" ژماره‌ی كرده‌وه توندوتیژه‌كانی دژ به موسڵمانان به ڕێژه‌ی 209% به‌راورد به ساڵی 2024 زیادی كردووه، به شێوه‌یه‌ك له ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا 32 هێرش كراوه‌ته سه‌ر موسڵمانان، به‌ڵام له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا، 99 هێرش تۆمار كراوه."
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌ش كردووه، هاوكات 504 كرده‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به جووه‌كان كراوه و 322 مه‌سیحیش ڕووبه‌ڕووی هه‌مان كرده‌وه بوونه‌ته‌وه.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر لە ساڵانی رابردوو چەندین یاسای دژ بە موسڵمانان لە فەڕەنسا دەرچووە کە ئەوەش چەندین نارەزایەتی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
|