نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران رایگەیاند، هیچ گومبەزێك توانای ڕاگرتنی مووشەكەكانی سوپای پاسدارانی نییە، دەشڵێت "لەم جەنگەدا بە فەرماندەیی خامنەیی توانیمان ئیسرائیل تەفروتوونا بکەین".
ئەمرۆ پێنجشەممە ئازانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران، لە لێدوانێكدا لەمیانی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیلدا ڕایگەیاند، لە هەر بارودۆخێكدا دەستبردن بۆ خاكی ئێران هێڵی سوورە و گەر بێت و تەلئەبیب جارێكی تر هێڕش بكاتەوە سەر ئێران، گورزی كوشندەی بەردەكەوێت و باجی قورس دەدات.
قالیباف دەشڵێت "پێشتر ئیسرائیل بەجۆرێك باسی لە گومەزی ئاسنینی وڵاتەكەی دەكرد، كە ئەستەم بێت بشكێنرێت، بەڵام ئێران ئەو تێڕوانینەی گۆڕی و بۆ جیهانی سەلماند".
قالیباف راشیگەیاند ئێران تەنها لە یەكەم شەوی هێرشەكاندا 350 درۆن و 150 مووشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كردووە و ئامانجەكانی پێكاوە وجەختیش لەوەدەکاتەوە، گەر هاوكاری ئەمریكا و هاوپەیمانان نەبوایە ئەو كات توانای ڕاستی ئیسرائیل دەردەكەوت.هاوکات عەبدولڕەحیم موسەوی.
سوپاسالاری ئێران رایگەیاند، بۆ هەر جەنگێکی درێژخایەن ئامادەن وئەگەر بچینە جەنگی درێژخایەنەوە، ئەوا ئێران توانا راستەقینەکانی خۆی نیشاندەدات.
لە 13ی حوزەیران جەنگی ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکرد، ئەمریکاش رۆژی 22ی ئەم مانگە بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەک هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان. دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 25ی حوزەیراندا ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەڤیڤی راگەیاند