نهانیوز-هەواڵەکان
دوای ئەوەئ ئێران بە یاسا هەموو هاوکاریەکانی لە گەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم راگرت، ئه‌مریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕێگه به ئیسرائیل بدات، بۆمبهاوێژی شه‌به‌ح و بۆمبی شكاندنی به‌ربه‌سته‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
كه‌ناڵی 14ی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، بە پێی پڕۆژه یاسایه‌كی نوێی دو هاوبه‌شی كۆماری و دیموكراته‌كان كه له كۆنگرێس په‌سه‌ند كرا، ڕه‌نگه ئیسرائیل له داهاتودا فڕۆكه‌ی بۆمبڕێژكراوی شه‌به‌حی بی-2 و بۆمبی GBU-57 به‌ده‌ستبهێنێت.
به پێی وته‌ی سپۆنسه‌رانی ئەم پڕۆژه یاسایە، "ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه، دڵنیابونه له‌وه‌ی ئێران نه‌بێته هێزێكی ئه‌تۆمی".
پڕۆژه یاساكه له‌لایه‌ن نوێنه‌ران مایك لاوله‌ر (كۆماری) و جۆش گۆتهایمه‌ر (دیموكرات) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كه جه‌ختیانكرده‌وه كه، ئیسرائیل نزیكترین هاوپه‌یمانی سه‌ربازی ئه‌مریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ده‌بێت ئاماده‌بێت سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه بكات ئه‌گه‌ر ئێران جارێكی دیكه هێڵه سوره‌كان ببه‌زێنێت.
له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوه، دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ر ئامێرێك، پشتگیرییه‌ك، ڕاهێنانێك، یان سه‌رچاوه‌یه‌كی پێویست بۆ پاراستنی دۆخی نائه‌تۆمی ئێران پێشكه‌ش به ئیسرائیل بكات، له‌نێویاندا سیسته‌می چه‌ك كه پێشتر ته‌نها بۆ به‌كارهێنانی ئه‌مریكا دیاریكراون، له لیسته‌كه‌دا فڕۆكه‌ی بۆمبڕێژكه‌ری شه‌به‌حی B-2 Spirit هه‌یه كه توانای خۆدزینه‌وه له سیسته‌می به‌رگری پێشكه‌وتوی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆمبی 14 تۆنی GBU-57 Ordnance Penetrating Weapon (OPW) كه بۆ چونه ناو بنكه به‌هێزه‌كانی ژێرزه‌مین دروستكراوه.
هه‌رچه‌نده له پڕۆژه یاساكه‌دا، به ڕونی باسی B-2 و GBU-57 نه‌كراوه، به‌ڵام سنورێك بۆ هیچ جۆره سیسته‌مێكی تایبه‌تی چه‌ك دانانێت كه ده‌توانرێت له هاوكارییه‌كاندا جێگیر بكرێت .
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌ناڵی 14، ئه‌م هه‌نگاوه له دوای ڕاپۆرته‌كانی نوێبونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی شوێنه ئه‌تۆمییه ژێرزه‌مینییه‌كانی ئێران دێت.
لە 13ی حوزەیران جەنگی ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکرد. ئەمریکاش رۆژی 22ی ئەم مانگە بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەک هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان. دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 25ـی حوزەیراندا ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەڤیڤی راگەیاند