نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند" هاولاتیانی غەززە لە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردان"، دەشڵێن" ئیسرائیل ڕێگە نادات ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییە مرۆییەکان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکەن".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تەمموز ئاژانسی ئونروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد هاوکارییە مرۆییەکان لە ژێر میکانیزمی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەیەنرێنە خەڵکی غەززە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل بە تۆمەتی بەکارهێنان و تاڵانکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن حەماسەوە، ڕێگە نادات ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییە مرۆییەکان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکەن.
ئونروا ئاماژەشی داوە، لە بری ئەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا لە ڕێگەی دەزگای مرۆیی غەززە، کە دەزگایەکی ئەمریکییە هاوکارییەکان دابەش دەکەن.
هەروەها ڕۆژانە خەڵکی غەززە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی بە دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی ئیسرائیل دەکوژرێن. ئەمەش نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی لێ کەوتووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژەی داوە بەلام نەتانیاهۆ پێداگرە لەسەر ئەوەی دەبێت حەماس بە تەواوەتی لەناوبچێت.
|