ترەمپ داوایەکی قورس و کەمەر شکێن لە ناتانیاهۆ دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای ئاگربه‌ستی له غه‌ززه كرد، لەوبارەیەوە سه‌رۆك وه‌زیران ئیسرائیل به‌ڵێنی دا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئاشکرایکرد "بەڵێن بێت بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببەین.
لێدوانەکەی ناتانیاهۆ دوای ئەوە دێت، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشنیاری ئاگربه‌ستی بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ له غه‌ززه راگه‌یاند.
وتیشی "حه‌ماس نامێنێت، حه‌ماسستان نامێنێت، ناچینه‌وه سه‌ر ئه‌وه، كۆتایی هاتووه".
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی سێشه‌ممه تره‌مپ پشتڕاستیكرده‌وه كه ئیسرائیل ڕازی بووه به مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ست كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشنیار كراوه.
جگە لەوەش بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ كۆببێته‌وه.
هەروەها پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له حه‌ماس كرد قایل بێت به‌وه‌ی به "پێشنیاری كۆتایی" وه‌سفی كرد بۆ ئاگربه‌ستی 60 رۆژه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له غه‌ززه، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر و میسره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
|