جیهان

ئێران بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان دادەخات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئێران جارێکی دیکە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی لە ئاسمانی ڕۆژهەڵات و ناوەندی وڵات داخست، وەزارەتی گواستنەوە وڵاتەکەش دەڵێت" هۆکاری درێژکردنەوە و ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەلامەتی و ئاسایشی وڵات دەگەڕێتەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی گواستنەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، ئاسمانی ڕۆژئاوا و ناوەندی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان داخست، هاوکات لە فڕۆکەخانەکانی ئیمام خومەینی و مێهرئاباد لە تاران هەموو گەشتەکان تاوەکوو سبەی پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، کاتژمێری 14:00 دواخران.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی لەسەر زاری بەرپرسێکی وزارەتی گواستنەوەی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، هۆکاری درێژکردنەوە و ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەلامەتی و ئاسایشی وڵات گەڕاندووتەوە.

ئاماژەشی داوە، ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە ڕووی گەشتە ناوخۆیەکدان نێودەوڵەتییەکان کراوەتەوە.

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.