خامنەیی: ئێستا لە دۆخی وەستانی شەڕداین نەک ئاگربەست
نهانیوز-هەوالەکان
ڕۆژنامەی کەیهان کە لە ژێر چاودێری نوێنەری خامنەیی بەڕێوە دەچێت، لە وەڵامی هۆشدارییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە دانوستاندن لەگەڵ ئیسرائیل دوای شەڕ، قسەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی خستەڕوو.
کەیهان لەزاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران نووسیویەتی" بانگەشەی کەمکردنەوەی سزاکان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ترەمپ و ویتکافەوە وروژێنراوە، بەدڵنیاییەوە فێڵێکی نوێیە، چونکە ئەوان لە هەندێک کەسی ناوخۆیی باشتر لەوە تێگەیشتوون کە لەو قۆناغەی دوای جەنگ کە تێیدا شکستیان هێناوە، زۆر قورسە ئێران بگەیەنرێتە سەر مێزی دانوستان."
رێبەری ئێران وتوشێتی" هەر بۆیە بە بۆچوونی ئەوان گێزەرێکی گەورەتریان لە ناوەڕاستدا فڕێداوە بۆ فریودانی ئێرانییەکان."
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خامنەیی لە سێیەم پەیامی تەلەفزیۆنیدا باسی ئاگربەستی نەکردووە و وتویەتی "ئێمە ئێستا لە دۆخێکی وەستانی شەڕ و ناوچەیەکی خۆڵەمێشیداین، نەک لە دۆخی ئاگربەست یان ئاشتیدا. لەم هەلومەرجەدا هەر جۆرە دانوستانێک بێ مانایە، چ لە لۆژیکی دیپلۆماسی و چ لە لۆژیکی سەربازیدا".
|