جیهان

ئێران بە یاسا هەموو هاوکاریەکانی لە گەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم راگرت

نهانیوز-هەواڵەکان

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، سەرۆککۆمارى ئێران پڕۆژەیاساى هەڵپەساردنى هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسى وزەى ئەتۆم پەسەندکردو چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 2ی تەموزیە 2025 مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، گشتاندنی بۆ یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كرد، کە لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند کرابوو. 

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" بڵاویكردەوە: ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل  بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاتە ئاراوە، پەرلەمانتاران پرۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی هەڵپەساردنی هاوکاری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان  پێشكەشكرد و پەسەند کرا.

 
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.