نرخی نەوت بەردوامە لە دابەزین
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینی کەمی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 12 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 11 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 65 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ماوەی یەک هەفتەیە نرخی نەوتی برێنت لە نێوان 69 دۆلار و 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نیگەرانی لە پچڕانی هەناردەکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت درووستکردووە، لە کاتێکدا ئەگەری خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە، فشاری بۆ نرخەکانی نەوت هێناوە.
|