جیهان

ئیسرائیل بۆ دووبارە هێرش کردنە سەر ئێران داوای گەرەنتی لە ئەمریکا دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە سەرۆکی ئیسرائیل داوای گەرەنتی لە  ئەمریکا دەکات بۆ دوبارە هێرشکردنە سەر ئیران.

کەناڵی ١١ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەمریکا، داوای گەرەنتی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکات، بۆ ئەوەی دوبارە، هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی یان بەرهەمهێنانی مووشەک.

ئەو کەناڵە راشیگەیاند، ناتانیاهۆ داوای گەرەنتی فەرمی لە ترەمپ دەکات کە ئەویش لە رێگەی نامەیەکی فەرمی بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی کەیهانی سەر بە خامنەیی بڵاوی کردەوە، خامنەیی لە سێیەم پەیامی تەلەفزیۆنیدا باسی ئاگربەستی نەکردووە و دەڵێت "ئێمە ئێستا لە دۆخێکی وەستانی شەڕ و ناوچەیەکی خۆڵەمێشیداین، نەک لە دۆخی ئاگربەست یان ئاشتیدا. 

دەشڵێت "لەم هەلومەرجەدا هەر دانوستانێک بێ مانایە،چ لە لۆژیکی دیپلۆماسی و سەربازیدا".

جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە بەرەبەیانیی 13ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە و دوای 12 رۆژ مووشەکباران کردنی یەکتر، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی نێوانیانی راگەیاند.

 
2025-07-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.