عێراقچی : پیتاندنی ئەتۆمی شانازی نەتەوەیی ئێرانە و وازی لێناهێنرێت
نهانیوز- هەواڵەکان
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکی، ڕایگەیاند کە زیانەکانی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ "قورس و جددی" بوون و لە ئێستادا ئەو دامەزراوەیە ناتوانن بەکاری بێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی هەڵسەنگاندن بۆ ڕادەی زیانەکان دەکات و لە ئێستادا کەس وێنەیەکی وردی لە دۆخەکە نییە.
سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پیتاندن لە ماوەی چەند مانگێکدا، عێراقچی وتی" کە بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی ڕەسەنی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی، ئێران توانای ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانەکانی و درێژە بە بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی هەیە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای هێرشەکان، ئەم پیشەسازییە وەک "شانازی نەتەوەیی" ئێرانییەکان دەمێنێتەوە و وازی لێناهێنرێت.
عێراقچی هەروەها ئاماژەی بە سزا و تێکدان و تیرۆرکردنی زانایانی ناوەکی کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی هەرگیز بە دوای چەکی ناوەکی نەبووە و بەرنامەکەی بە ئاشتیانە ماوەتەوە.
ناوبراو جەختی لە مافی خەڵکی ئێران کردەوە کە سوود لە ووزەی ئەتۆمی وەرگرن و وتی: ڕۆژئاڤاوا دەبێ ئەم راستییە قبووڵ بکات.
|