جیهان

ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕی ئیسرائیل وئێران هەیە

نهانیوز- هەواڵەکان


ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، وەحید وەحیدی ڕایگەیاند؛  ئیسرائیل بەئامانجی بەھێزکردنەوەی توانای سەربازیی، ھێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە.

وەحید وەحیدی دەڵێت" كە ئەگەری ھەیە، ئیسرائیل ھێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات".
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ناوبراو، باسی لەوە کرد؛ ئەگەر ھەیە، ئیسرائیل ھێرشێکی نوێ بکاتە سەر ئێران و  بەئامانجی بەھێزکردنەوەی توانای سەربازیی، ھێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە.

وتیشی" بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستمان کەوتووە، وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەروویانەوە ئەمریکا، چەک و تەقەمەنیان بۆ ئیسرائیل ناردووە، ئەگەری ھەیە ئەوە ڕیگا خۆشکەر بێت، بۆ ئەوەی ئیسرائیل ھێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات".

باسی لەوەشکرد، ئێران ئامادەیە بەرپەرچی ھەر ھێرشێک بداتەوە و وتی" وەڵامی ئەمجارەمان بۆ ھێرشەکان، بە سیستەمی نوێ و پێشکەوتوو دەبێت".

ململانێیەکی چەکدارییە لە نێوان ئێران و ئیسرائیل کە لە 13ی   حوزەیرانی 2025 بە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەیان ئامانج لە سەرانسەری ئێران بە ئامانجی وەستاندنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکرد. لە سەعاتەکانی سەرەتای جەنگدا، ھێزەکانی ئیسرائیل بەشێک لە سەرکردە سەربازییەکانی ئێران، زانایانی ناوەکی، و سیاسەتوانانیان، تیرۆر کردزیانیان بە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران و بەشێک لە دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی گەیاند یان لەناوی بردن.ئێران بە ھەڵدانی مووشەک لە شوێنە سەربازییەکان و شارەکانی ئیسرائیل تۆڵەی کردەوە.

لە 23ی  حوزەیران ترەمپ ڕای گەیاند کە ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون. سەرەڕای پێشێلکارییە سەرەتاییەکانی ئێران و ئیسرائیل، ئاگربەستەکە تا 26ی  حوزەیران بەردەوامە.


9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.