رۆژنامەیەک بەپێچەوانەی قسەکانی ترەمپ جەخت لە چالاکی ئەتۆمی لە دامەزراوەکانی ئیران دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
لە کاتێکدا کە سەرۆکی ئەمریکا پێداگرە لەسەر ئەوەی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بە تەواوی لەناو بردووە، بەلام رۆژنماەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت" چالاکیی نوێ لە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ نیشان دراوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر سەرکەوتنی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە سەروبەندی سەردانەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن وتی" لەبەرئەوەی دامەزراوەکان لەناوچوون، پشکنین ناکرێت".
ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە کە " وێنەی مانگە دەستکردەکان چالاکیی نوێ لە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ نیشان دەدەن".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وێنەی مانگی دەستکرد دەریدەخات کە ڕێگایەکی نوێ لە دەوروبەری شوێنی فۆردۆ لە شاخەکانی نزیک پارێزگای قوم لە ئیران دروستکراوە و چەندین ئۆتۆمبێلیش لەوانەش شۆڤڵ لە شوێنەکەدا دەبینرێن.
ململانێیەکی چەکدارییە لە نێوان ئێران و ئیسرائیل کە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەیان ئامانج لە سەرانسەری ئێران بە ئامانجی وەستاندنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکرد. لە سەعاتەکانی سەرەتای جەنگدا، ھێزەکانی ئیسرائیل بەشێک لە سەرکردە سەربازییەکانی ئێران، زانایانی ناوەکی، و سیاسەتوانانیان، تیرۆر کردزیانیان بە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران و بەشێک لە دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی گەیاند یان لەناوی بردن.ئێران بە ھەڵدانی مووشەک لە شوێنە سەربازییەکان و شارەکانی ئیسرائیل تۆڵەی کردەوە.
لە ٢٣ی حوزەیران ترەمپ ڕای گەیاند کە ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون. سەرەڕای پێشێلکارییە سەرەتاییەکانی ئێران و ئیسرائیل، ئاگربەستەکە تا ٢٦ی حوزەیران بەردەوامە.
|