ئێران هێرشی تووند دەکاتە سەر ئیسرائیل
نهانیوز- هەواڵەکان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی تووند دەکاتە سەر ئیسرائیل و به گه‌وره‌ترین هۆكاری تێكدانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه" ناوی دەبات .
ئەمرۆ دووشەممە عه‌باس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، قه‌واره‌ی زایۆنیستی گه‌وره‌ترین هۆكاری تێكدانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه و جیهانه، دەشڵێت "هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كه سێشه‌ممه‌ی ڕابردو زانایه‌كی ئێرانی كرده ئامانج، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نه‌بوه به‌ڵكو تاوانێكی قێزه‌ون بوه".
عێراقچی هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، لایه‌نگرانی ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی پاساوی بۆ ده‌هێننه‌وه، هاوبه‌شی تاوانه‌كانین.
دوای شەری 12 رۆژە لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ، له 24ی حوزه‌یرانی 2025 ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌م ئاگربه‌سته‌ش مه‌رجی وه‌ستاندنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان دیاری ده‌كات، كه ته‌لئه‌بیب له 13ی حوزه‌یران به بۆردومانی تاران و شاره‌كانی دیكه ده‌ستیپێكرد.
|