وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕاگرتوە
نهانیوز- هەواڵەکان
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" هەمو وڵاتانی دراوسێ ڕەتیان کردوەتەوە ئیسرائیل، خاک یان ئاسمانی وڵاتەکانیان دژی ئێران بەکار بهێنێت، دەشڵێت: بە بریاری پەرلەمان هاوکارییەکانمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرتووە".
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند" ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم مافی ئەوەی نییە چاوەڕوانی هاوکاری لە ئێران بکات، وتیشی: پەرلەمانی ولاتەکەیان بڕیاری داوە هاوکاری لەگەڵ ئاژانس نەکرێت تا ئەو کاتەی دڵنیابنەوە ئاسایشی ناوەندەکان دەپارێزرێت".
بەقایی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد"هەموو وڵاتانی دراوسێ ڕەتیان کردوەتەوە ئیسرائیل، خاک یان ئاسمانی وڵاتەکانیان دژی ئێران بەکار بهێنێت بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشکردنە سەر ئێران".
|