جیهان

ترەمپ: من دانوستان لەگەڵ ئێران ناکەم

نهانیوز-هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی( ئیکس) نوسیوێتی"  دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ناکەین و هیچ پێشنیارێک بۆ تاران ناکەین".

راشیگەیاند" هیچ شتێک پێشکەش بە ئێران ناکەم ، بە پێچەوانەی ئۆباما کە بە ملیارەها دۆلاری پێداون بەپێی ڕێکەوتنە گەمژانەی " رێکەوتنی ئەتۆمی یان بەرجام".

ترامپ زیادی کرد: تەنانەت هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەوانیش ناکەم، چونکە ئێمە بەتەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانیانمان لەناوبردووە.

وتیشی"بە تەواوی دەمزانی عەلی خامنەیی لە کوێ خۆی حەشارداوە، بەڵام نەمهێشت ئیسرائیل و هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا - کە بێ گومان گەورەترین و بەهێزترینی جیهانن - ژیانی ببەن. من لە مردنێکی زۆر شەرمەزارکەر ڕزگارم کرد، و مەرج نییە بڵێت :سوپاس سەرۆک".

 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.