جیهان

ئێران داوایەکی قورس لە ئەمریکا دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکیدا کە ئاڕاستەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، داوای کردووە ئەمریکا و ئیسرائیل وەک تاوانباری دەست پێکردنی جەنگی تەلئەڤیڤ و تاران بناسێنرێن، هەروەها پێویستە بەبڕیارێک ئەمریکا و ئیسرائیل ناچاربکرێن بە قەرەبوو کردنەوەی ئێران لەبەرامبەر زیانگەیاندن بە بنکە ئەتۆمییەکانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو نامەیەی عەباس عێراقچی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە و داوای کردووە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمریکا و ئیسرائیل بە "دەستدرێژیکار" بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی بناسێنێت و

باسی لەوەش کردووە: "ئەمریکا و ئیسرائیل پێشێلکارییان دژ بە بڕگەی چواری مادەی دووی پەیڕەوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و دەبێت بە پێشێلکار و یاساشکێن بناسرێن، لە بەرامبەر ئەو زەرەر و زیانانەی کە لە ئەنجامی هێرشی هەردوو وڵاتی دەستدرێژیکار کەوتووەتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە: "دەبێت نەتەوەیەکگرتوەکان بەرپرسیارێتی بخاتە سەر واشنتن و تەلئەڤیڤ و بە بڕیارێک ناچاریان بکات بە قەرەبووکردنەوەی ئێران".

 عێراقچی، لە درێژەی نامەکەیدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە شارەکانی قوم، ئاراک، نەتەنز و ئەسفەهان لە کاتێکدا ئەم بنکانە لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم بوون و بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی کارەکانیان بەڕێوەچووە.

2025-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.