نهانیوز-هەواڵەکان
سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە نوێترین لێدوانی دا لەبارەی رێکەوتن لەگەڵ ئێران رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئێران نیازپاكی نیشان بدات سه‌باره‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی، ئاماده‌یه سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته لاببات .
ئەمرۆ یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2025 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز سه‌باره‌ت به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕایگه‌یاند، ئەگەر ئێران نیازپاکی نیشان بدات، رەنگە سزاکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.
ترەمپ هەروەها جەختی لەوە کردەوە، بەکار هێنانی وشەی پیتاندن نیگەرانم دەکات و نابێت لە لایەن ئێرانەوە بەکار بهینریت.
راشیگەیاند، هه‌ر موشه‌كێكی وڵاته‌كه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ئێران كرابێت، ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه و هیچكامیان به‌فیڕۆ نه‌چون و ده‌شڵێت، "به‌هیچ جۆرێك رێگه به‌ئێران ناده‌ن، ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و یۆرانیۆم به‌رهه‌مبهێنێت
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێدایە کە پێشتررایگەیاندبوو، گفتوگۆی نوێ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەخستەڕوو.
پێش دروستبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بڕیار بو لە رۆژی (15ی حوزەیرانی 2025) خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران سەبارەت بەبەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە عومان بەڕێوە بچێت، بەڵام دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئامانجە ئێرانییەکان، كۆبونەوە ناڕاستەوخۆكە هەڵوەشایەوە