ئێران كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی تری باڵای ڕاگه‌یاند
نهانیوز-هەواڵەکان
میدیاکانی ئێران بە فەرمی كوژرانی فەرماندەی باڵا حاجی یونس یان ڕاگه‌یاند، كه یه‌كێك بووە له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی نزیك له قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2025 ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكرده‌وه، ئەبوفەزڵ نیکویی، ناسراو بە حاجی یونس کە یەکێک بوە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودس و کەسێکی نزیکی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشوی ئەو سوپایە بووە، لە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل کوژراوە.
دەشڵێت "حاجی یونس ماوەی هه‌شت ساڵ بەرپرسی دۆسییەی سوریا بوە و هەر لەوێش سەرپەرشتیی چالاکییەکانی سوپای قودسی پاسدارانی ئێرانی کردوە."
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، لە هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا بەلانیکەمەوە 30 فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران کوژراون، لەنێویاندا حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپا و ئەمیرعەلی حاجی زادە، سەرۆکی هێزی ئاسمان سوپا کە سەرپەرشتیی بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکانی وڵاتەکەی دەکرد هەبوون، جگە لە نزیکەی 13 زانای ئەتیۆمی باڵا.
له 13ی ئه‌م مانگه‌دا ئیسرائیل هێرشی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و دامه‌زراوه ئه‌تۆمی و باره‌گا سه‌ربازییه‌كان و فه‌رمانده باڵاكانی ئێرانی كرده ئامانج، له به‌رامبه‌ردا ئێران به هێرشی موشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان وه‌ڵامی دایه‌وه.
|