جیهان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: داوا دەکەین دەستبەجێ ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەنرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند" کوشتنی 500 کەس و برینداربوونی چوار هەزار کەس کە چاوەڕێی هاوکارین لە غەززە،  شەرمەزارییە پیویستە بە زوترین کات ئاگربەست ڕابگەیەنرێت". 

ژان نۆئێل بارۆت،پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی و ئەوروپا ئامادەن بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە دڵنیابوون لە دابەشکردنی سەلامەتی خۆراک لە کەرتی غەززە کە بەدەست قەیرانێکی مرۆییەوە دەناڵێنێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند" هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامی هێرشی ئیسرائیل لە غەززە نییە هەر بۆیە داوا دەکەن دەستبەجێ ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەنرێت".

ئەو وەزیرە فەرەنسییە ئاماژەی بەوەشکرد" کوشتنی 500 کەس و برینداربوونی چوار هەزار کەس کە چاوەڕێی هاوکارین لە غەززە، شەرمەزارییە و پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤەکانە." 

ئەم لێدوانەی بارۆت دوای ئەوە دێت کە ڕەخنەکان لە ئیسرائیل زیاتر دەبن بەهۆی مردنی ئەو کەسانەی چاوەڕێی وەرگرتنی هاوکارین لە دامەزراوەی مرۆیی غەززە.

 
2025-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.