جیهان

کۆنگرێس لەلایەن لێدانی گورز لە دەسەڵاتی ترەمپ هاتە دەنگ

نها نیوز - هەوڵەکان

لە کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی دیموکراتەکان لەلایەن کۆمارییەکان کە پارتەکەی ترەمپە شکست پێ هێندرا و کۆنگرێس ڕەتیکردەوە لە ئەگەری بڕیاری هێرشکردنەوە سەر ئێران، دەسەڵاتی سەرۆکی ئەمریکا سنووردار بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دیموکراتەکان پڕۆژەیاسایەکییان پێشکەش بە کۆنگرێس کرد کە لەلایەن سیناتۆر (تیم کەیم) پێشکەش کرابوو، ئامانجی پڕۆژەیاسایەکە ئەوە بوو کە پێویستە ترەمپ پێش ئەوەی هەر کردەیەکی سەربازیی دیکە دژی ئێران ئەنجام بدات، ڕەزامەندیی کۆنگرێس وەربگرێت، بەڵام کۆمارییەکان کە زۆرینەی کۆنگرێسن شکستیان بەم هەوڵەی دیموکراتەکان هێنا.

کۆنگرێسی ئەمریکا، پڕۆژەیاساکەی بە 53 دەنگی نەخێری کۆمارییەکان بەرامبەر47 دەنگی بەڵێی دیموکراتەکان، ڕەتکردەوە بەهۆی ئەوەی کۆمارییەکان؛ پارتەکەی ترەمپ زۆرینەی کۆنگرێس پێکدێنن و ڕەزامەند نەبوون لەسەر دەرکردنی بڕیارێکی لەم جۆرە لەلایەن کۆنگرێسەوە.

ئەم هەوڵەی دیموکراتەکان لەکاتێکدایە، ئەوان پێداگرن لەسەر ئەوەی دەبوو دۆاناڵد ترەمپ پێش بڕیاری هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بچووبایەتە کۆنگرێس و ڕەزامەندیی وەربگرتایە، دەشڵێن: پێش هێرشەکە سەرۆکی ئەمریکا زانیاریی پێویستی پێنەداون.

هەروەها، دیموکراتەکان بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆژەبڕیارەکەیان، پشتیان بە "یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگ" بەست کە لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوودا دەرچووە و داوا لە سەرۆک دەکات "لە هەموو دۆخێکی گونجاودا" پێش جووڵەپێکردنی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، پرس و ڕاوێژ بە کۆنگرێسی وڵاتەکە بکات".

جێگای باسە، سەرەڕای وەستانی جەنگ، دۆناڵد ترەمپ بەردەوام هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی تاران لەوەی ئەگەر ئێران دەست بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بباتەوە، بڕیاری دووبارە هێرشکردنەوە بۆ سەر بنکەکە ئەتۆمییەکانی دەدات.

2025-06-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.