جیهان

سوپای پاسداران: قسە بێماناکانی ترامپ دەرئەنجامی شکستێکی قورسە بەرامبەر ئێران

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی سوپای پاسدران دەڵێت"دۆناڵد ترەمپ قسەی بێ مانا دەکات و لە شەڕی 12 ڕۆژە شکستمان پێ هێناون".

ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیران وتەبێژی سوپای پاسدران رایگەیاند" جیهان شایەتحاڵی دەرکەوتنی یەکگرتوویی، زەوقی، کەرامەت و بەرخۆدانی نەتەوەی ئێران بوو".

وتیشی"ئامۆژگاری ئێمە بۆ ترەمپ ئەوەیە چاوەکانی بکاتەوە و واز لە قسەی بێماناکانی بهێنێت"، دەشڵێت" شکستی قورسی شەڕی 12 ڕۆژە بە ڕوونی بووەتە هۆی سەرلێشێواوی و ناهاوسەنگی، ئەمەش بووەتە هۆی سووتەمەنی قسە بێبایەخەکانی".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند" ڕێبەری کۆماری ئیسلامی پێویستە دان بە شکست بهێنێت".

 
2025-06-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.