جیهان

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لەبارەی ئێران هۆشداری توند دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئاژانسی وزەی ئەتۆم رایگەیاند" ئێران چەکی ئەتۆمیی نییە، بەڵام ماددە و کەرەستەی پێویستی بۆ دروستکردنی هەیە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی حوزەیران ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، لە چاوپێکەوتنێکدا، ڕایگەیاند"ئێران چەکی ئەتۆمیی نییە، بەڵام ماددە و کەرەستەی پێویستی بۆ دروستکردنی هەیە".

باسی لەوە کرد، زیادەڕۆییه ئەگەر بڵێین بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناوچووە، بەڵام زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە و سەنتەرفیوجەکانی بنکەی فۆردۆش لەکار کەوتوون.

بە وتەی گرۆسی" ئێران بەشی نزیکەی 12 بۆمبی ئەتۆمی ماددەی پێویستی هەبوو، هەروەها تا ئێستا هیچ پەیامێکی فەرمیمان لە ئێرانەوە  لەبارەی ڕاگرتنی هاوکارییەکان پێنەگەیشتووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی ئێران رۆژی رابردوو گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە تێیدا هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی سنووردار کرا دەشڵێن"چیدیکە مەتمانەیان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی نەماوە".

 
2025-06-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.