سوریا و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند" ئیسرائیل و سووریا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان"، دەشڵێت"بەرزاییەکانی جۆلان بە ئیسرائیلەوە دەبەسترێتەوە".
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیران لە راپۆرتێکدا ، ڕێککەوتنی نوێی سووریا و ئیسرائیل ئاشکرا دەکات، و بەپیی ڕێککەوتنەکە بەرزاییەکانی جۆلان بەدەست ئیسرائیلەوە دەبێت.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل و سووریا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە ڕێکەوتنێکدا کە بریتییە لە هێشتنەوەی بەرزاییەکانی جۆلان، بە فەرمی لکاندنی بە سەروەری ئیسرائیلەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ڕیککەوتنەکە هەردوولا کاربۆئەوە دەکەن بڕگەی خاکی داگیرکراو هەڵبوەشێنرێتەوە، لە بەرامبەردا پاراستن و بەرگریکردن لە دەسەڵاتی ئێستای سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە دابین دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ لە دوایی دیداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە نێوندگیری شازادەی جێنشینی سعودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە و ڕاشیگەیاند سوریا ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە
|