دۆناڵد ترەمپ: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران ڕەنگە ڕێککەوتنێک واژۆ بکەین
نهانیوز-هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن و ڕەنگە ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن، وتیشی" هەروەها جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی".
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی حوزەیران ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لووتکەی ناتۆ، لەبارەی کۆتاییهێنانی بە جەنگی ئێران و ئیسرائیل، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و چەند تەوەرێکی تر قسەی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە وتی" هەردوو لا لە جەنگەگە ماندوو بوون و خۆیان داوای ئاگربەستیان کرد".
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
ترەمپ وتیشی"پووتین پەیوەندی پێوە کردووە و داوای کردووە لە جەنگەکە نێوەندگیری بکات، بەڵام ترەمپ پێی وتووە، تۆ ئاگات لە ڕووسیا بێت".
هەروەها ترەمپ ئاشکرای کرد"هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن و ڕەنگە ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن".
لێدوانەکەی ترەمپ لەبارەی ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران لە کاتێکدایە کە شەممەی ڕابردوو فەرمانی هێرشێکی ئاسمانی قورسی بۆ ئێران دەرکرد کە تێیدا چەند ناوەندی ئەتۆمی ئێران بە سەختی بۆردومان کرا.
|