جیهان

ترەمپ: ئێستا چین دەتوانێت نەوت لە ئێران بکڕێت

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕێگە بە چین دەدەین نەوت لە ئێران بکڕێت، وتیش" هیوادارم لە لوتکەی ناتۆ  چەند ئەنجامێکی گرنگ بەدەست بهێنین".

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی" چین دەتوانێت ئێستا نەوت لە ئێران بکڕێت".

هەروەها هیواشی خواست کە چین بڕێکی زۆر نەوت لە ئەمەریکاش بکڕێت، ئاماژەشی داوە، ئەگەر چین ئەو کارە بکات ئەوە شانازییەکی مەزن دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی دیکەدا نووسیویەتی" دوای ئەوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕوویدا، لە ڕێگام بۆ بەشداریی کردن لە لوتکەی ناتۆ، کە دەکرا شتی باشتر لە نێوانیان ڕوویدابا".

ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێک لە چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە پەیامەکەی ترەمپ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەری هەیە ئەمریکا کۆتایی بە سیاسەتی ئەوپەڕی فشاری ئابووری و سزا بۆ سەر ئێران بهێنێت".

 
2025-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.