جیهان

مەسعود پزیشکیان: ئامادەین دانوستان دەستپێبکەینەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی دەردەبڕێت بۆ گفتوگۆ و دانووستان و دەشڵێت: ئەگەر ئیسڕائیل ئاگربەست پێشێل نەكات ئەوا ئێران پابەند دەبێت .

ئە،رۆ سێسەممە ٢٤ی حوزەران مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند" ئامادەین بۆ گفتوگۆ و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی ئێران لەسەر مێزی دانوستان، بەڵام ئێران دەستبەرداری مافی ڕەوای خۆی نابێت".

ڕاشیگەیاند" ئەگەر ئیسڕائیل ئاگربەست پێشێل نەكات ئەوا ئێران پابەند دەبێت"،وتیشی"بەشداری ڕاستەوخۆی ئەمریكا لە شەڕی ئێران ناچار بە وەڵامی كردین".

لای خۆشیەوە، وتەبێژی حكومەتی ئێران ڕایگەیاند" بەخۆڕاگری و یەكگرتوویی گەلی ئێران ئەم ڕۆژە سەخانە تێدەپەڕن".

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستیان راگەیاندووە و کۆتاییان بە جەنگێکی 12 رۆژە هێناوە.

 
2025-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.