جیهان

عێراقچی: کاتژمێر 4ی بەیانی ئاگربەستمان راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران وەستانی جەنگی لەنێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: " ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژ بە ئیسرائیل لە کاتژمێر 7:00ی بەیانييەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەباس عێراقچی لە پێگەی ( ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هێزە چەکدارەکانمان لە ئیسرائیل تا دوا سات بەردەوام بوو لە سزادانی ئیسرائیل، لەسەر دوژمنكارییەكانی، تا کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆ".

هەروەها عێراقچی نووسیویەتی: "لەگەڵ هەموو ئێرانییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە چەکدارە ئازاکانمان دەکەم، کە تا دوا دڵۆپی خوێنیان ئامادەیی بەرگریکردن بوون لە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و تا دوا سات وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنیان دایەوە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای 12 ڕۆژ لە بەردەوامیی جەنگ لەنێوان تاران و تەلئەبیب، دۆناڵد ڕێککەوتننامەی ئاگربەستی لەنێوان هەردوو لایەنی جەنگ ڕاگەیاند و ئاگربەستەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
2025-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.