ئێران وادەی بەردەوامی جەنگی ئاشکراکرد
نها نیوز- هەواڵەکان
ئاژانسێکی هەواڵی، لە سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە بڵاوی کردەوە، تاران پێشبینیی درێژبوونەوەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بۆ ماوەی دوو ساڵ دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی باڵای ئێران کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت بە ئاژانسی هەواڵی ( سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی وتووە: "پێمان وایە بانگەوازەكان بۆ ڕاگرتنی كاتی جەنگ؛ فێڵێكە لە ئێران دەکرێت بە مەبەستیی هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی تاران بۆ درێژەدان بە جەنگ لەگەڵ تەلئەبیب".
باسی لەوەش کردووە، تاران ورەی بەرزە و داواكارییەكی زۆر لەلایەن گەلی ئێرانەوە هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی بێ پێشینە لە ئیسرائیل بدرێت و دەربڕینی پاڵپشتی جەماوەر و داواکارییان بۆ لێدانی ئیسرائیل توخمێكە لە چڕكردنەوەی پلانە جەنگییەكانی ئێران.
ئەو بەرپرسەی ئێران جەختیش دەکاتەوە، تاران پێشبینیی ئەوە دەکات دەكات، جەنگەكە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بێت، بۆئەمەش تاران لە ئامادەباشیدایە.
|