قەتەر ئاسمانى وڵاتەکەى بەرووى فڕۆکەدا داخست
نهانیوز-هەواڵەکان
دەسەڵاتدارانی قەتەر بەمەبەستی دڵنیابون لە سەلامەتی
هاوڵاتیان، بە شێوەیەكی كاتی ئاسمانی وڵاتەكەی داخست.
ئەمڕۆ دوشەممە23ی حوزەیرانی
2025 وەزارەتی دەرەوەی
قەتەر، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پابەندبونی دەوڵەتی قەتەر بە
سەلامەتی هاوڵاتیان و دانیشتوان و سەردانکەرانی وڵاتەکەی، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان
ڕاگرتنی کاتی هاتوچۆی ئاسمانی لە ئاسمانی وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنن.
راشیگەیاند، ڕاگرتنی كاتی گەشتە ئاسمانیەكان، وەک
بەشێکە لە کۆمەڵێک ڕێکاری خۆپارێزییە کە بە پشتبەستن بە پێشهاتەکانی ناوچەکە گیراوەتەبەر.
لە راگەیەندراوەکە دا هاتوە، دەوڵەت كەمتەرخەمی
ناکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست.
ئەوەشی خستەڕو، لەڕێگەی كەناڵە فەرمیەكان، زانیاری نوێ پێشكەشی ڕای گشتی دەكەن و جەخت لەوەدەکانەوە
کە سەلامەتی و ئاسایشی هەمو تاکەکانی ناو دەوڵەتی قەتەر وەک لە پێشینەی كارەكان دەمێنێتەوە،
دەوڵەت كەمتەرخەمی ناکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست لەو ڕوەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئەمریکا پێشبینی دەکەن
لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست ئەنجامبدات.
|