جیهان

جەنگەکە قووڵتر دەبێتەوە و ئێران دەڵێت "دەماری دوژمنەکانم دەسووتێنم"

نهانیوز-هەواڵەکان

 سوپاسالاری ئێران هەرەشەی تووند لە  ئەمریکا دەکات و دەڵێت "ئەو تاوان و بێ رێزییەی کرا، بێ وەڵام نامێنێتەوە و ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە لە دژی هەڵەكەی ئەمریکا دەگرنەبەر".

عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە پەیامێك دا ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردوە و سەروەری وڵاتەکەمانی بەزاند، ئێمەش لە بەرامبەر هەڵەکەی ئەمریکادا وەڵامی بەهێزمان دەبێت".

دەشڵێت "هێرشکەی ترەمپ بۆ ڕزگارکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بوو، بۆیە  ئەو تاوان و بێ رێزییەی کرا، بێ وەڵام نامێنێتەوە.

هاوکات ،ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بڵاویکردەوە، سەرباری هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام ئێران دەیەوێت تۆڵەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت لە یەک تا دوو ڕۆژی داهاتودا سوپای پاسداران هێرش بکاتەسەر هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە.

بەرەبەیانی یەكشەممە22ی حوزەیرانی 2025  ئەمریكا، سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان كرد، ئەوەش تارانی نیگەران كردو بەڵێنی داوە وەڵامی ئەو "تاوانە " و پێشێلکردنی سەروەریەی" وڵاتەکەی بداتەوە.

 

2025-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.