جیهان

نەتەنیاهۆ: زانیاری وردمان سەبارەت بە شوێنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران هەیە

نهانیوز-هەواڵەکان

ناتانیاهۆ دەلیت "ئێمە دەزانین ئێران، یۆرانیۆمی 60%ی پیتێنراوی لە کوێدا هەڵگرتوە و زانیاری وردمان لایە".

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پێشتر تۆمارکرابوو، ڕایگەیاند، ئیسرائیل زانیاری  وردی لەبارەی شوێنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران هەیە، بەڵام وردەکارییەکانی نەخستەڕوو.

بە پێی ڕاپۆرتێکی کەناڵێکی ئیسرائیلی، نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە ، ناچار بووە بریارێک لەبارەی ئێران بدات چونکە تاران دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری حیزبوڵڵا لە ئەیلوولی ٢٠٢٤، درووست کردنی چەکی ئەتۆمی خێراتر کرد.

هەروەها باسی لە پلانی ئێران کرد بۆ دروستکردنی 300 مووشەکی بالیستی لە مانگێکدا.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، نیگەرانییەکانی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا باسکردووە  سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکانی ئێران و دەڵێت: "پێموت، پێویستە هەنگاو بنێین، ترەمپێش بەتەواوی تێگەیشت، دەمزانی مەسەلەکە، کارێکی دروست بۆ ئەمریکا دەکات، کارێکی دروست بۆ جیهانی ئازاد دەکات، کارێکی دروست بۆ جیهانی شارستانی دەکات".

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل نزیکە لە گەیشتن بە ئامانجی نەهێشتنی مەترسییەکانی بەرنامەی مووشەکی بالیستیک و بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

وتیشی "ئۆپراسیۆنی ئێران کاتێک کۆتایی دێت کە ئامانجەکان بەدی هاتن، زیاتر لەوەی پێویست بێت ناکەین".

له‌ سه‌ره‌تای 13ی حوزەیرانی ئه‌مساڵه‌وه‌، ئیسرائیل هێرشی، بۆسه‌ر ئێران ده‌ستپێكردوه‌، له‌وانه‌ بۆردومانی دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كان و بنكه‌ موشه‌كییه‌كان و تیرۆركردنی سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان و زانایانی ئه‌تۆمی.
ئێرانیش بە نوێترین مووشەکەکانی هێرشی چری بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل ئەنجام داوەو زیانی گەوەرەی پێگەیاندوە.

 

2025-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.